بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی فێبرییە) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «کەلەبەر»ی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی نێعمەت عەزیزی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە ٤٥ ساڵەیەی خەڵکی نەوسوود کە پێی بریندار بووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی پاوە کراوە.