کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/10/18/p30032
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی فەرید وەتەنی ڕەسوول لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی مەریوان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرە کردووە و دەسبەجێ کوشتوویانە.
دەوترێت سەری ئەم کۆڵبەرە بەر گوللەی هێزە سنوورپارێزەکان کەوتووە و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.
فەرید وەتەنی ڕەسوول، ٣٤ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ، خەڵکی گوندی «نشکاش» و دانیشتووی مەریوان بوو.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا (ئاگۆست و سێپتامبەر) لانیکەم ٦ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، سەردەشت و چاڵدێران بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
عەلی قادری، کۆڵبەری کورد، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان کوژرا
-
گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا
-
گیانبەختکردنی دوو کۆڵبەر و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان و سەردەشتەوە
-
کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە هەورامان
-
کوژرانی کۆڵبەری لاو ئەرکان باڵواسە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە هەورامان
-
کوژرانی ئەسعەد ئەفرەنجە، کۆڵبەری لاوی خەڵکی مەریوان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان