عەلی قادری، کۆڵبەری کورد، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان کوژرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/12/19/p31291
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) عەلی قادری، کۆڵبەری ٥٠ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «ئاسنەوە»ی شاری مەریوان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کرا کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی قادری کوژرا. عەلی قادری، ٥٠ ساڵان، باوکی ٤ منداڵ، خەڵکی گوندی «زنووری» و دانیشتووی مەریوان بوو
بابەتی پەیوەندیدار
-
گیانبەختکردنی دوو کۆڵبەر و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان و سەردەشتەوە
-
کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە هەورامان
-
کوژرانی کۆڵبەری لاو ئەرکان باڵواسە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە هەورامان
-
کوژرانی ئەسعەد ئەفرەنجە، کۆڵبەری لاوی خەڵکی مەریوان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
-
ئارمان ڕایزەن، کۆڵبەری وەرزشکاری مەریوانی، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژرا
-
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران