ئیبراهیم ئەحمەدنژاد، کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت گیانی بەخت کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی سەردەشت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا ئیبراهیم ئەحمەدنژاد پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە براوەتە پزیشکیی دادی سەردەشت و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئاگادارکردنەوە: ئەم ڤیدیۆیە دیمەنی دڵتەزێنی تێدایە