مەسعەب سەبزەواری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «قشڵاق»ی ناوچەی شاهۆی ڕوانسەر، لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١١ی دیسامبەری ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا مەسعەب سەبزەواری لە لای سەر و ملەوە بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کراوە و دەوترێت لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیردایە.