ئارمان ڕایزەن، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «گۆگجە»ی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی بەخت کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٠ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە سنووری «دووپلوورە»ی مەریوان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا ئارمان ڕایزەن پێکراوە و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.
ئارمان ڕایزەن، ٣١ ساڵان، خەڵکی گوندی «گۆگجە»ی مەریوان، باوکی ٢ منداڵ و پاڵەوانی وەرزشی ڕاکردن بوو.