ڕێبوار محەممەدزادە، کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «سوورکێو»ی بانە لە کاتی کۆڵبەریدا لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕێبوار محەممەدزادە پێکرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.

ئەم کۆڵبەرە ٣٨ ساڵەیە خەڵکی گوندی «سپیدار» و باوکی دوو منداڵ بوو.