ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینەوە پاژنەی قاچی ڕاستی لە دەست دا و دەوترێت لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیردایە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (١٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٤٠ ساڵەیەی خەڵکی جوانڕۆ لە ڕێگای کۆڵبەریی ناوچەی سنووریی «تاقەدار»ی نەوسووددا مینێکی پێدا تەقییەوە و بە سەختی بریندار بوو.

تەقینەوەکە بووە هۆی پەڕینی پاژنی قاچی ڕاستی ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان دۆخیی تەندروستیی ئەم کۆڵبەرە لە ئێستەدا خراپ و ناجێگیرە.