وەزیر ڕەحیمی، کۆڵبەری ٥٧ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی شاهۆ و دانیشتووی نەوسوودی پارێزگای کرماشان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارۆچکەیە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (٣ی جولایی ٢٠٢٦) ئەم کۆڵبەرە لە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژراوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی پاوە و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.