ته‌قینه‌وه‌ی مین کەمئەندامیی هاووڵاتییه‌كی لێ کەوتەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/landmine-victims-ku/2020/06/08/p8416
به پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان(2020-6-7)، لە ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی میندا له ناوچه شاخاوییەکانی گوندی «سارداو»ی شاری بانەی سه‌ر به پارێزگای كوردستان، هاووڵاتییه‌ك به توندی بریندار بوو و لاقێکی لە قۆڵەوە پەریووە، ناوبراو دوای ڕووداوه‌كه نێردرایه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی له شاری بانه.
هه‌موو ساڵێك به تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هار و هاویندا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماینە به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق و هه‌روه‌ها مینە به‌جێماوه‌كانی هێرشی كۆماری ئیسلامی له ده‌یه‌ی ٦٠ی هەتاویدا بۆ سه‌ر كوردستان، له ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران به تایبه‌ت له پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كوردستان، كرماشان، ئیلام و خوزستان، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان ده‌بنه قوربانی و یا گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن یان ئەندامێکی لەشیان.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە بانە هەموو بابەتەکانی «قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین»
-
لە بانە کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو
-
ته‌قینه‌وه‌ی مین بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك
-
ته‌قه‌كردنی هێزەکانی پاسه‌وانی سنوور، برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی لێ كه‌وته‌وه
-
كوژرانی سێ هاووڵاتی و برینداربوونی كهسێكیتر بە ته‌قینه‌وه‌ی مین
-
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ، هێشتا چاره‌نووسی هاوڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو نادیاره
-
تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین گیان لە دەستدانی منداڵێکی لێکەوتەوە