به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ ١١ی گەڵاڕێزان، لە ناوچەی سنووریی شۆشمێی سەر بە نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوە مین کۆڵبەرێک بە ناوی لوقمان ڕەحیمی بە قورسی بریندار بوو.
دوای ئەم ڕووداوە کە بووە هۆی لەدەستدانی پاژنەی پێی ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی بانەوەرەی پاوە، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.