به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی ڕێبه‌ندان (٣١ی ژانویه)، له نزیكی گوندی «مله ده‌زگه»ی سه‌رپێڵ زه‌هاو، هاووڵاتییه‌ك به ناوی سامان ڕه‌زایی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه به سه‌ختی بریندار بووە. ناوبراو دوای ئه‌م ڕووداوه كه بووه هۆی له ده‌ستدانی پاژنەی پێی، گواستراوەتەوه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له نزیك شاری كرماشان.
هه‌موو ساڵێك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق یان هێرشە چه‌كدارییەکانی كۆماری ئیسلامییەوە بۆ سەر كوردستان له ساڵه‌كانی ده‌یەی ٦٠ی هه‌تاویدا، بە ده‌یان هاووڵاتی له ناوچه سنووەییهكاندا، به تایبه‌ت لە پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كوردستان، كرماشان و ئیلام، گیان یان ئەندامەکانی لەشیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.