به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، جووتیارێك بریندار بوو
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/landmine-victims-ku/2021/05/19/p23107
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٩ی گوڵان (١٩ی مه‌ی)، جووتیارێكی ٤٥ساڵیی خه‌ڵكی گوندی حه‌سه‌ن ئاوای شاری شاباد له پارێزگای كرماشان‌دا له كاتی جوتیاریی كردن‌دا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكهوه به سه‌ختی بریندار بووه.
به پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان و به گێڕانه‌وه له ده‌زگایی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، كاربه‌ده‌ستانی پاسگای حه‌سه‌ن ئاوا له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له كاتی سه‌رقاڵ بوون به كاری جوتیارییه‌وه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی به جێماو له كاتی شه‌ڕ، هه‌ردوو ده‌ست و پێی بریندار بووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
گوندی حه‌سه‌ن ئاوا له ناوچه‌ی سنووری پارێزگای كرماشانه‌وه نزیكه‌ی ١٤٧ كیلۆمیتر مه‌ودای هه‌یه.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە شاباد هەموو بابەتەکانی «قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین»
-
ڕەزا ڕەمەزانی هێشتا هەر لە زیندانی دیزڵ ئاوا دەستبەسەرە
-
هێزە ئەمنییەکان بەچڕی لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی گیانبەختکردووانی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا ئامادەبوون
-
ته‌قینه‌وه‌ی مین بووه هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی هاووڵاتییه‌ك
-
ئانیسا جەعفەری مێهر و داریووش مورادی لە تۆمەتی بانگەشەی دژی حکوومەت بێ تاوان ناسران
-
داواکاری گشتیی شاباد لە حوکمی بێتاوانی ئانیسا جەعفەری تانەی دا
-
هاووڵاتییه‌ك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا