تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی به‌ده‌ست هێناوه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی پووشپەڕ (٢٧ی ژوەن) لاوێكی كورد به ناوی بیلال دیده‌وه‌ر له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له بازاڕی سنووری «شێخ سه‌له»ی شاری سه‌لاسی باوه‌جانیی پارێزگای كرماشان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه به سه‌ختی بریندار بووە.
ئه‌م هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی شێخ سه‌له كه پاژنه‌ی پێی چه‌پی به سه‌ختی بریندار بووه، ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له ناوه‌نده پزیشکییەكانی شاری كرماشان كراوه.
هەموو ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراق یاخود هێرشەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کوردستان لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا، بە دەیان هاووڵاتی و لە هەندێ حاڵەتدا هێزە سەربازییەکان، لە ناوچە سنوورییەکان و بەتایبەت لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان و ئیلام‌دا، گیان یان ئەندامەکانی لەشیان لەدەست دەدەن.