تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین بانە

برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین لە بانە

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/landmine-victims-ku/2022/08/18/p12599

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە قورسی بریندار بووە.

دەوترێت ئەم کۆڵبەرە ١٧ ساڵەیەی خەڵکی شاری ساحێبی سەقز لەبەر قورسبوونی برینەکانی ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی تاران کراوە.