ئەفشار فەتحی، هاوڵاتی کوردی خەڵکی ئاوایی تەنگی سەر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە شەش ساڵ بەندکرانی بهسهردا سهپا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کور دستان، لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای ئەندام بوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە پێنج سال بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی، ساڵێک بەندکران بهسهردا سهپێندرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، رۆژی ٢٠ی رەشەمەی ساڵی رابردوو/ 2019.03.11 لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و پاش دوو هەفتە لێپێچینەوە لە ئیدارە ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
سزای شەش ساڵ بەندکران بۆ هاوڵاتییەکی کورد دهرچوو
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە