باوک و کوڕێک سەرجەم ٣٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2019/09/25/p22740
دوو هاووڵاتی تورک بە ناوەکانی ئیبراهیم خەلیل هەمەدانی و سالار خەلیل هەمەدانی (باوک و کوڕ) بە تۆمەتی ئەندام بووون لە رێكخراوی موجاهدینی خەڵق و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشەوە هەر کامیان بە ١٦ ساڵ بەندکران مەحکوم کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت،ئەم بڕیارە رۆژی دووی رەزبەر/ 09.24 بە رەسمی بەم دوو هاووڵاتییە لە بەندی “رەوان دەرمانی”ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا راگەێنراوە.
سەرچاوەکە گوتیشی، دادگایی کردنی ئەم دوو هاووڵاتییە تورکە رۆژی چوارشەمە ٢٧ی خەرمانان/ 09.18 لە لقی دووی دادگای شۆڕش بە بێ پارێزەری دڵخوازی خۆیان بەڕێوەچووە. لەو دادگایەدا هەرکامیان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی موجاهیدینی خەلق بە ١٥ ساڵ و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی بە ساڵێک بەندکران مەحکوم کراون.
ئیبراهیم خەلیلی هەمەدانی وێرای دوو منداڵی بە ناوەکانی سالار و مریەم (مەهسا) خەلیلی هەمەدانی رۆژی چواری رەشەمەی ساڵی رابردووی هەتاوی/ 2019.02.23 لە ورمێ دەستبەسەر کران.
مریەم خەلیلی هەمەدانی رۆژی پێنجی گوڵان/ 04.25 بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. بەڵام دوو ئەندامەکەی دیکەی ئەو بنەماڵەیە لە بەندی “رەوان دەرمانی” بەندکراون.
پێشتر خەلیل هەمەدانی هاووڵاتی تورک و خەڵکی ورمێ لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی/ 2005 بە تۆمەتی هاوکاری کردنی رێکخراوی موجاهیدنی خەڵق دەستبەسەر کرابوو و حوکمی شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەم هاووڵاتییە تورکە پاش دوو ساڵ بە کەڵک وەرگرتن لە مافی ئازادی بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ئیبراهیم و سالار خەلیلی هەمەدانی بەهۆی دۆسییەکی تازەوە هەر کامە بە ٣ ساڵ بەندکران سزادران
-
دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێدا دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن
-
گواستنهوهی دوو زیندانیی سیاسی بۆ شوێنێكی نادیار
-
مانگرتنی بهندكراوێكی سیاسی بۆ دهربڕینی ناڕهزایهتی بەرانبەر به ڕاگرتنی منداڵهكهی له دهستبهسهرگهی ئیتلاعاتدا
-
کۆتاییهاتنی مانگرتنەکەی ئیبراهیم خەلیل سدیقهەمەدانی دوای گەڕاندنەوەی کوڕەکەی بۆ بەندیخانە
-
کردنەوەی دۆسیەیەکی تازە بۆ دوو بەندکراوی سیاسی بە تۆمەتی بانگەشەی دژ بە حکوومەت