سێ چالاکوانی مەدەنیی کورد لە بۆکان بە بەندکران سزادران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2020/01/06/p7702
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دانیشتنی دادگای سێ چالاکوانی مەدەنی کورد بە ناوەکانی “ژاکا ئیسماعیل پور“، “هومەن فەیزی” و “شاهۆ خزری” ڕۆژی ١ی بەفرانبار / ١٢.٢٢ لە لقی ١٠١ی دادگای بۆکان بەڕێوەچووە و بە تۆمەتی “بشێوی لەڕێگەی بەشداربوون لە خۆپیشاندانی نایاساییدا” بە بەندکران سزادراون.
بەپێی ئەو سزایانە کە ڕۆژی ٥ی بەفرانبار / ١٢.٢٦ بەم چالاکوانە کوردانە ڕاگەیەندراوە، ژاکا ئیسماعیل پور بە ٣ مانگ، هومەن فەیزی بە ٤ مانگ و شاهۆ خزری بە ساڵێک بەندکران سزادراون.
ئەم سێ چالاکوانە کوردە لەگەڵ “سمکۆ مەعروفی”، چالاکوانی مەدەنی رۆژی ٢٣ی رەزبەر/ ١٠.١٥ لە میانەی خۆپیشاندانی خەڵکی بۆکان دژ بە هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوا) دەستبەسەرکرابوون.
جێگەی ئاماژەیە کە “سمکۆ مەعروفی” پێشتر لە ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەزدا / ١١.٣٠ لەلایەن ئەو دادگایەوە بە تۆمەتی “بشێوی لەڕێگەی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی نایاسایی” بە ٢ ساڵ بەندکران سزادرابوو.
ژاکا ئیسماعیل پور، سمکۆ مەعروفی و هومەن فەیزی رۆژی شەشی خەزەڵوەر/ ١٠.٢٨ پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لێيان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی بۆکان گواسترانەو و پاش ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازادکران.
بابەتی پەیوەندیدار
-
چوار چالاکوانی مەدەنیی کورد گواسترانەوە بۆ بەندیخانەیه بۆکان
-
سمکۆ مەعروفی، چالاکوانی کولتوری بە دوو ساڵ بەندکران سزادرا
-
فاتمە داوەند بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە
-
سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لە بۆکان
-
سەپاندنی سزای ١٧ مانگ بەندکران بەسەر مەسعوود کوردپووردا لە بۆکان
-
سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چوار هاووڵاتیی بۆکانیدا