دەستبەسەرکراوێکی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە ورمێ بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2020/01/17/p7795
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ، “پەرویز ناسری“، یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی خەزەڵوەر دژ بە بەرزبوونەوەی کوتوپڕی نرخی بەنزین، لەلایەن لقی دوو دادگای شۆڕشی ورمێوە بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” بە ٥ ساڵ بەندکران سزادراوە.
ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار / ٠١.١٦، سزای سەرەتایی بە پارێزەری پەرویز ناسری ڕاگەیەندراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە دانیشتنی دادگایی ئەو هاوڵاتییە کوردە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەرەکەی لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “عەلی شەیخلو” بەڕێوەچووبوو.
پاش ئەوەی، پارێزەری پەرویز ناسری بە دادگای ڕاگەیاندووە پێشوەخت سەبارەت بە ڕێکەوتی بەڕێووەچوونی دادگا ئاگادارنەکراوەتەوە، دادوەر شێخلو بەڵێنی داوە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە دانیشتنی دادگا بەڕێوەبچێتەوە. بەڵام بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنە، ڕۆژی ڕابردوو سزای سەرەتایی بریگرتەکەی ڕاگەیەندراوە.
پەرویز ناسری لە کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەردا / ٢٠١٩.١٢ لەمیانەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان دژ بە بەرزبوونەوەی کوتوپڕی نرخی بەنزین لە ورمێ دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزەوە / ١٢.١٩ پاش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترابووەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
فاتمە داوەند بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە
-
دوو دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرانەوە
-
حسێن حەبیب وەند بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازادکرا
-
کەیوان موکەرەمی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا
-
ورمێ؛ دوو زیندانیی سیاسیی کورد ئازاد کران
-
عەلی ئەحمەد سولەیمان بە ناوی گواستنەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ لە بەندیخانەی تەبرێز برایە دەرەوە