حوکمی سێدارە بەسەر بەندکراوێکی مەزهەبی کورد بە ناوی مەحیەدین تازەوارد سەپێندرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2020/07/02/p8567
لقی ٢ی دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ورمێ حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر بەندکراوێکی مەزهەبی کورد بە ناوی “مەحیەدین تازەوارد” بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە گروپە سەلەفییەکان» سەپاندووە. هەروەها “عبدولسەلام مەردان ڕزگە”یش کە هاودۆسیەی ئەوە و حەفتەی ڕابردوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، هەر بەم تۆمەتە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێدراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، دادگای ئەم بەندکراوە سوننەیە حەفتەی ڕابردوو لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێدا بە سەرۆکایەتیی دادوەر “عەلی شێخلوو” بەڕێوە چووبوو. ئەمڕۆ مەحیەدین تازەوارد براوەتە بەردەم دادگا و پێی ڕاگەیەنراوە کە بە تۆمەتی«ئەندامێتی لە گروپە سەلەفییەکان» حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها “عبدولسەلام مەردان ڕزگە”یش کە هاودۆسیەی ئەوە و حەفتەی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرابوو، هەر بەم تۆمەتە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
حوکمی یەک ساڵ زیندان بۆ عادڵ موکەڕەم
-
سێ بهندكراوی سیاسیی كورد سزای قورسی بەندکرانیان بەسەردا سەپا
-
سزای پێنج ساڵ زیندان بۆ بهندكراوێكی سیاسیی كورد
-
دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە ورمێ ١٠ ساڵ بەندکرانیان بهسهردا سهپا
-
چالاکێکی مەزهەبیی کورد لە ورمێ سزای ٧ ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپا
-
فریشتە حسەینی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا