ژنه چالاكوانی كورد، هاجه‌ر سه‌عیدی، حوکمی پێج ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێرراوی بە سەردا سەپا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2020/08/13/p8904
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هاجه‌ر سه‌عیدی، چالاكوانی ژنی كورد، سزای پێج ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێراو یان تەعلیقیی بە سەردا سەپا، ئەم حوکمە کە له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی دەرچووە، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ بە ناوبراو ڕاگه‌یەندراوه.
به‌پێی ئه‌م حوكمه خانمی سه‌عیدی به تۆمه‌تی «تێكدانی ئاسایسی گشتی لە ڕێگەی ئه‌ندامێتییەوە له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا (كۆمه‌ڵه)» و هه‌روه‌ها به‌شداریکردن لە خۆپیشاندانی نایاسایی و پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ چالانی كرێكاری‌دا، سزای ٥ ساڵ به‌ندكرانی بۆ ده‌رچووه كه بۆ ماوه‌ی ٤ساڵ هه‌ڵدەپه‌سێررێت و جێبەجێ ناکرێت. ئه‌م ژنه چالاكوانه دەبێ بە درێژایی ئەم ٤ ساڵە چوار مانگ جارێک خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه. بناسێنێت.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و تۆمه‌تانه و ده‌رچوونی حوكم بۆ هاجه‌ر سه‌عیدی له كاتێكدایه كه ناوبراو له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوون و هه‌روه‌ها له دادگاییەکەیدا کە ١٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌رەکەی به‌ڕێوه چووبوو، بە هەموو شێوەیەک ئه‌ندامبوونی له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا (كۆمه‌ڵه) ڕه‌ت كردبۆ‌وه و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی سەر شەقامیشی وەک مافی هاووڵاتیبوون لە قەڵەم دابوو.
هاجه‌ر سه‌عیدی له ١٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ١٨ ڕۆژ به کەفالەت ئازاد كرا. ناوبراو له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ و له سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا له لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو. هه‌روه‌ها له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یەک چالاكی خه‌ڵكی سنەدا لەسەر به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانلەدەستدانی شه‌ریف باجوه‌ر و چالاكانی ژینگه‌پارێز، كه له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كێك له دارستانه‌كانی مه‌ریواندا گیانیان له ده‌ست دابوو، به تۆمه‌تی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
هاجه‌ر سه‌عیدی به کفاڵەت ئازاد كرا
-
هاجه‌ر سه‌عیدی، چالاكی ژن، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
-
هاجەر سەعیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا
-
حوکمی لەسێدارەدانی به‌ندكراوێكی سیاسی له دیوانی باڵای ئێران په‌سه‌ند كرا
-
زارا محه‌ممه‌دی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
-
به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ده چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی