حوكمی ٩ مانگ بەندکرانی چوار چالاكی مه‌ده‌نیی كورد به ناوه‌كانی ئه‌رده‌شیر مووسه‌وی، ئه‌رسه‌لان هیدایه‌تی، شه‌هریار ته‌هماسبی و موسته‌فا باقری‌ئاشنا كه پێستر له لایه‌ن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی كرماشانه‌وه بەسەریان سەپابوو، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كرماشان كه‌م كرایه‌وه بۆ ٤ مانگ بەندکران.
موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان پارێزه‌ری ئه‌م چوار چالاكه كورده دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ناڕازیبوونمان بەرانبەر بە حوکمەکە تۆمەر کرد، دۆسیه‌كه ڕه‌وانه‌ی له‌لقی ١٨ی دادگای پێداچوونه‌وه کرا کە دوای كۆبوونه‌وه و بیستنی داكۆكییه‌كان له ڕۆژی ١ی گه‌لاوێژدا سزای ٩ مانگ بۆ ٤مانگ كه‌م كرایه‌وه».
ئه‌م كه‌سانه کە هه‌موویان ١٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٧ له لایه‌ن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دوای دوو مانگ مانه‌وه له بارودۆخێكی دژوار‌دا له ژووری تاكه‌كه‌سیی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كرماشان‌دا، به دانانی بارمتەی قورس له زیندانی دێزڵ‌ئاوای ئه‌م شاره ئازاد كران.
موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان له جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا دوای ده‌رچوونی حوكمه‌كه له لقی دووی دادگای ئینقلاب‌دا به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وتبوو: «له‌م دۆسیه‌دا تۆمه‌تی زۆر و قورسی وه‌كوو ئه‌ندامبوون له گرووپه‌كانی دژی حکوومەت، دروستکردنی ڕێكخستن به مەبەستی تێكدانی ئاسایشی وڵات، كۆبوونه‌وه به مەبەستی تێكدانی ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها سووکایەتیكردن به ڕێبه‌ر درابووه پاڵ پارێزراوه‌كانم كه به خۆشییه‌وه شاهرۆخ مورادی، سه‌رۆكی لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی كرماشان ڕەچاوی هەموو ڕێوشوێنێکی وردبینانه‌ی دادوەریی کرد و به ئینساف و ویژدانی دادوەرانەوە لە دۆسیەکەی کۆڵییەوە، هەر بۆیە هه‌موو تۆمه‌ته‌كانیان لەسەر لابرا و ته‌نیا له یه‌ك نموونه‌دا به تۆمه‌تی بانگەشەی دل بە حکوومەت، هه‌رکامەو سزای ٩ مانگ بەندکرانیان به‌سه‌ردا سه‌پا».