به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان به‌ ناوی ئامانج نیك په‌ی به‌ تۆمه‌تی «تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی» له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونه‌وه‌ له‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی به‌ سه‌ردا سه‌پا.

ناو براو له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ی به‌فرانباری ساڵی پاردا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراو دوای دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون به‌ دانانی بارمته‌ی ٤٠٠ میلیۆنی ئازاد كرا.