فه‌ریده وه‌یسی و سیروس عه‌باسی، دوو چالاكوانی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی دێولان، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنه‌وه هه‌ركامەو بە ساڵێك زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ مه‌حكووم كران.
سیروس عه‌باسی وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌حكوومبوونی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامەکەیدا، ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە تۆمەتەکان لەسەر ئازاد عەباسیی برای لاچووە کە ساڵی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنه زۆربەی ئەو تۆمەتانەی لەسەر ئه‌م دوو چالاكوانه كورده لابردووە كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربووندا خراوبووه پاڵیان، به‌ڵام له لایهكیترهوه به تۆمەتی بەشداریکردن و فیلمهه‌ڵگرتن له ڕێپێوانی «نه بۆ ئێعدامی ڕامین حوسێنپهناهی»، به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژهەڵات و باكووری سووریا و هه‌روه‌ها به‌شداریکردن له كۆبوونه‌وه‌کەی بەردەم دادگای سنه‌دا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زارا محه‌ممه‌دی، به تاوانبار زانیوه.
فه‌ریده وه‌یسی و سیروس عه‌باسی و ئازاد عه‌باسی له ڕێكه‌وتی ٢٤ی به‌فرانباری ١٣٩٨دا(١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠) له شوێنی كاره‌كه‌یان له دامەزراوەی زانست ده‌ستبه‌ر كران و دوای نزیكه‌ی دوو مانگ به دانانی بارمته ئازاد كرابوون