وێنه: سه‌عید خالیدی
دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی جه‌لال نامداری و سه‌عید خالیدی له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی كرماشانه‌وه سزای به‌ندكرانیان به سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، جه‌لال نامداری به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” له ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی ڕێكخراوی موجاهیدنی خه‌لقی ئێرانەوە به پێج ساڵ به‌ندكران و به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌ی نایاساییدا” لە ڕێگەی به‌شداریکردن و هاندانی خه‌ڵكەوە بۆ ئاماده‌بوون له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٩٨دا به سێ ساڵ به‌ندكران مه‌حكووم كراوە. هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یش به‌ناوی سه‌عید خالیدی، هاووڵاتیی خه‌ڵكی پاوه، به‌تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” له‌ڕێگه‌ی هاوكاریكردنەوە له‌گه‌ڵ گروپێكی دژبه‌ری حكوومه‌تدا، سزای چوار ساڵ به‌ندكران و به‌تۆمه‌تی “پڕوپاگه‌نده‌ی دژی حكوومه‌ت” به‌ساڵێك به‌ندكران مه‌حكووم بووه.
موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان، پارێزه‌ری جه‌لال نامداری، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «من دوای ده‌رچوونی حوكمی سه‌ره‌تایی، پارێزه‌ریی ئه‌م دۆسیه‌یه‌م له‌ئه‌ستۆ گرت و هه‌رچه‌نده هێشتا نه‌متوانیوه‌چاوم به‌پارێزراوه‌كه‌م بكه‌وێ و قسه‌ی له گه‌ڵ بكه‌م به‌ڵام به‌ته‌مام دژی ئه‌م بڕیاره‌ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕم و تانەی لێ بدەم».
به وته‌ی ئه‌م پارێزه‌ره‌ی دادگا، هه‌ر دوو تۆمه‌تباری ئه‌م دۆسیه‌یه‌هەم له‌كاتی لێپرسینه‌وه‌کان و هەم لە بەردەم دادگادا تۆمه‌ته ئاراستەکراوەکانیان قبووڵ كردووه دانیان ناوه به هاوكاریكردن و پارە وەرگرتن له‌كه‌سانێك له‌ده‌روه‌ی ئێران‌دا.
جه‌لال نامداری له‌ڕێكه‌وتی ١٠ی به‌فرانباری ١٣٩٩دا و سه‌عید خالیدیش چه‌ند ڕۆژێک دوای ئه‌م ڕێكه‌وته له لایه‌ن هێزەکانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنەوە له‌كرماشان و پاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ماوەی دەستبەسەربوونیان له‌ژێر گۆشارێکی فراوان و زه‌ختی لێپرسه‌وه‌كان له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌منییه‌له‌كرماشان بەسەر بردووه. ئێستاکە جه‌لال نامداری له‌زیندانی ناوه‌ندیی كرماشاندایە و سه‌عید خالیدی به‌دانانی بارمته تا كاتی په‌سه‌ندكرانی حوكمه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه.