به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی ئه‌نوه‌ر چالشی و کامیل جه‌باروه‌ند(سه‌یدان مه‌سكه‌ن)، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ورمێوه به تۆمه‌تی “چالاكی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونه‌وه له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ركامه‌و سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌م حوكمه له ڕۆژانی ڕابردوودا له زیندانی ورمێ به‌م دوو هاووڵاتییه ڕاگه‌یه‌نراوه
ئه‌نوه‌ر چالشی، خه‌ڵكی گوندی «لوورزینی” و کامیل جه‌باروه‌ند (سه‌یدان مه‌سكه‌ن)، خه‌ڵكی گوندی “چریك ئاوا”ی ناوچه‌ی «مه‌رگه‌وه‌ڕی” ورمێیه كه له ڕێكه‌وتی ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩دا له گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی مو‌سا ئالووسی، خه‌ڵكی گوندی “وه‌له‌ندی عولیا”، به ده‌ستی هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌رو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منیی نیزامییه له پادگانی ئه‌لمێهدی كراون.
مو‌سا ئالوسی دوای ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كرا به‌ڵام ئه‌م دوو هاووڵاتییه له ڕێكه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ١٣٩٩دا دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان گواسترانه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ.
دوای ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی ئه‌م سێ هاووڵاتییه قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك باسی له ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی كورد كردووه.