چالاكێكی بواری ڕاگه‌یاندن حوكمی حه‌وت مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2021/10/17/p23185
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئیبراهیم شووریانی ناسراو به شۆڕش، چالاكی بواری ڕاگه‌یاندن و به‌رپرسی كاناڵی ” پرسەوسەرخۆشیەکانی بانە”، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی بانه‌وه به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت له ڕێگای بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و بابه‌ت له ئینته‌رنێت، سزای حه‌وت مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، ئەم حوكمەی پێ ڕاگەیەنرا كە دادگاكەی لە ڕێكەوتی ٢٠ی ڕەزبەردا و بەبێ ئامادەبوونی خۆی بەڕێوە چووبوو.
ئیبراهیم شووریانی چالاكی بواری ڕاگه‌یاندن و به‌ڕپرسی كاناڵی ” پرسەوسەرخۆشیەکانی بانە” له ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا. ناوبراو دوای ٧٢ ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
چالاكێكی بواری ڕاگه‌یاندن حوكمی چوار مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا
-
چالاکێکی مەزهەبیی کورد لە ورمێ سزای ٧ ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپا
-
فەرهاد محەممەدی، پارێزەر و بەرپرسی لقی کوردستانی پارتی یەکێتیی نەتەوەیی ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
-
دوو هاووڵاتیی كورد سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا
-
لە بۆکان عەلی زوڵفی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا
-
سزای پێنج ساڵ زیندان بۆ به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد