عه‌تا ڕه‌حمانزاده به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی سه‌قز كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2021/10/23/p23192
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌مه ١ی گه‌ڵاڕێزان هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی سه‌قز به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه یازده مانگ زیندانییه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرا.
ناوبراو پشتر له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سه‌قزه‌وه به تۆمه‌تی “بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت” سزای یازه مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا، ئه‌م حوكمه له مانگی خه‌رماناندا له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه‌وه وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرا.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و دوای چوار ڕۆژ به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٧دا له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كان به مه‌به‌ستی پشتگیری له ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای مانگێك به دانانی بارمته ئازاد كرا. ئه‌م هاووڵاتییه دوای چه‌ند مانگ له لایه‌ن دادگای شۆڕشی سه‌قزه‌وه به تۆمه‌تی ” بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” ساڵێك زیندانی به سه‌ردا سه‌پا، ئه‌م حوكمه دواتر lه دادگای پێداچوونه‌وه‌دا كرا به سێ مانگ زیندان.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی سەقز، سزای پازدە ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
-
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا
-
نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك
-
ئەفخەم مورادیان بە بارمتەی قورس لە زیندانی سەقز ئازاد کرا
-
یاسین کەنعانی بۆ بەندیخانەی سەقز گوازرایەوە
-
دۆخی تایبەت لە بەندیخانەی سەقز راگەیەندرا؛ هێزەکانی گارد هێرشیان کردە سەر بەندکراوان