به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ ١ی گه‌ڵاڕێزان هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌ یازده‌ مانگ زیندانییه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره‌ كرا. 

ناوبراو پشتر له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سه‌قزه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت” سزای یازه‌ مانگ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پا، ئه‌م حوكمه‌ له‌ مانگی خه‌رماناندا له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه‌وه‌ وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرا. 

ئه‌م هاووڵاتییه‌ كورده‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩دا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كراو دوای چوار ڕۆژ به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. 

ناوبراو پێشتریش له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٧دا له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری له‌  ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای مانگێك به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا. ئه‌م هاووڵاتییه‌ دوای چه‌ند مانگ له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشی سه‌قزه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ” بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت” و  “تێكدانی ئاسایشی گشتی” ساڵێك زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پا، ئه‌م حوكمه‌ دواتر lه‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا كرا به‌ سێ مانگ زیندان.