سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکران بەسەر مامۆستا ئیبراهیم سەلیمیدا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2023/12/22/p31334
مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، بەرنوێژی مزگەوتی «چوار یاری نەبی»ی پیرانشار، لە لایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێوە بە گشتی سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەم مامۆستا ئایینییە کوردە ڕاگەیەنراوە. بەپێی حوکمەکە، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «شێواندنی ڕای گشتی» سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ئەم مامۆستا کوردە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١دا (٣١ی ژانڤییەی ٢٠٢٣) بە هۆی واژۆکردنی بەیاننامەی مامۆستایانی ئایینیی کوردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا. ئەم مامۆستایە دوای دەستبەسەرکران گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا.
مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی کە لە کاتی دەستبەسەربووندا لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری یاسایی و دیداری بنەماڵە بێبەش کرابوو، ڕۆژی ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
چوار مامۆستای ئایینیی کورد بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا
-
سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا
-
باپیر بەرزه بە مەبەستی بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
-
تەها ڕەسوولیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، سزای ٧ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
-
لە پیرانشار شەش هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کران
-
دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کران