لێبوردنی نێونەتەوەیی: ڕامین حسێن پەناهی له مەترسی جهبهجێ كردنی سزای سێدارەداندایه
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2018/09/02/p22668
ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێك له بهپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایکرد کە حوکمی له سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی هەڵبوەشێننەوە و ئازادی بکەن. مەگەر ئەوەی کە بەبێ بهرچاو گرتنی ئهو دانپێدانانه کە لەژێر گوشاری ئەشکەنجە تۆمارکراوە، بهرێوهچوونی مەحاکیمەیهكی دادپەروەرانە و عادڵانە ئەو بەندکراوە سیاسیه بەبێ پەنابردن به سزای له سێدارەدانیان دابین کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو ڕێکخراوە داكۆكیكاری مافهكانی مرۆڤ هاتووە: ڕامین حسێن پەناهی کوردی ئێرانی له ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ بەبێ ڕاگەیاندنی پێشتر بە خۆی و بنەماڵە و پارێزەرەکانی، بۆ بەندینخانەی ڕەجایی شار گواسترایەوە. بهشی جهنهجێ كردنی سزاكانی گرتووخانەی سنە بە پارێزەرەکانی وتراوە کە بۆ ئامادەکاری بۆ جهبهجێ كردنی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ڕەجایی شار گواستراوەتەوە. دوای ئەو گواستنەوەیە ناوبراویان دەستبەجێ لە بەشی گشتی گرتووخانە هێناوەتەدەر و دوای ئەوە زانیارییەک لەو لە بەردەستدا نیه، ڕامین لە مەترسی لەسێدارەداندایه.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی خۆیدا باسی پچراندنی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەم بەندکراوە سیاسییە لەگەڵ بنەماڵە و پەیوەندی لەگەڵ پارێزەرەکانی كردووه و لە درێژەدا ڕایگەیاندووه کە ڕامین حسێن پەناهی له ڕۆژی ٤ی خەرمانان لێوەکانی خۆی دوریوەتەوا و له ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سزای لە سێدارەدان و خراپ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵی لە گرتووخانە وەکوو بێبهش كردن لە پێراگهیشتنی تهندرووستی لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی گورچیلە و برینەکانی گوللە بەرکەوتن لە کاتی دەستبەسەرکردنی هەیە، دەستی بە مانگرتن له خواردن کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دیوانی باڵایی ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی ئەرسەلان خودكامی پەسەندكرد
-
دهركردنی سزای زیندان بۆ چالاکڤانێکی تێلێگرام لە شاری ورمێ
-
هێرشی زیندانیانی مهترسیدار بۆ سهر نووسهرێكی زیندانیكراوی كورد
-
گواستنهوهی چوار بهندكراو بۆ ژووری تاكهكهسی بەمەبەستی سێدارەدان لە بەندیخانەکانی سنە و ورمێ
-
زیندانیی سیاسیی کورد شاکر بێهرووز جارێکی تر حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا
-
شاکر بێهرووز گەڕێنرایەوە بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ناوەندیی ورمێ