زیندانییهكی سیاسی كورد پاش كۆتایی هاتنی حوكمهكهی ئازاد بوو
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2019/06/29/p22683
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩: نیوەڕۆی دوێنێ حەمید رەحیمی، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی ورمێ پاش کۆتایی هاتنی حوكمهكهی، لە زیندان ئازاد كرا.
ئەو زیندانییە سیاسییە لە ماوەی ١٣ مانگ لە زیندان مافی ئەوەی لێ زەوت کرابوو کە مەرەخەسی و ئازادیی بە مەرجی هەبێ. هەروەها لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردووش تووشی تووندوتیژی و لێدان لە لایەن کاسانێکی دی لە زیندان بووبوو کە ناڕەزایەتی و مانگرتنی چەندین رۆژە زیندانیان سیاسی لێکەوتەوە.
ناوبراو خەڵکی پارێزگای ورمێ_یە و مانگی جۆزەردانی ساڵی پار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا و بو ماوەی ١٥ رۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای ورمێ ڕاگیرابوو و لێپرسینە و لێکۆڵینەوەیان لێ کردبوون. وی لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە پاڕتە کوردییەکان لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ ١٨ مانگ زیندانی تەعزیریی لەسەری داسەپا. ئەو حوکمە پاش ناردنی بۆ لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٣ مانگ كهمكرایهوه.
بابەتی پەیوەندیدار
-
توورەج ئیسماعیلی، زیندانی سیاسی کورد لە زیندان ئازاد کرا
-
فاڕووق شاروێرانی بۆ زیندانی ناوەندی کرمان گواستراوە
-
بێ خەبەری لە چارەنووسی زیندانی سیاسی کورد، عیسمەت سەلەحشوور
-
هێزهكانی پاسهوانی زیندانی ناوەندی ورمێ دەسیان بە پشکنین و پڕشوبڵاوکردن و شکاندنی کەلوپەلی کەسیی و تایبەتییەکانی زیندانییان سیاسی کرد
-
مەترسی سێدارەدانی دوو ژنی زیندانی لە زیندانی ورمێ لهئارادایه
-
دوو زیندانی سیاسی كورد لە زیندانێ ورمێ مانییان لە خوارد گرت