رۆژی چواری خەرمانان ٢٠١٩.٠٨.٢٨ هەر دوو بهندكراوی سیاسی کورد رەحمی تورگوت و کامران دەروێشیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا.
بە پێی ئهو زانیارییانهی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، رەحمی تورگوت هاووڵاتی خەڵکی گەوەڕی باکوری کوردستان پاش ئەوەی رۆژی رابردوو چاوی بە دادوەری چاودێری زیندان کەوت بەڵێنی ئەوەی پێدرا بە مەرج ئازاد بکرێت، هەر بۆیە ئەویش کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ئەو زیندانییە سیاسییە کە ٣٧ رۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، توشی دابەزینی کێش و فشاری خوێن ببوو و لە دوارۆژەکانی مانگرتنەکەیدا توانای جوڵانەوەشی نەمابوو. دەگوترێت بە یارمەتی هاوڕێیان لە زیندان توانیویەتی سەردانی نەخۆشخانەکە بکات.
رەحمی تورگوت خوازیاری ئەوە بوو، بە مەرج لە زیندان ئازاد بکرێت و بگوازرێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی.
لەلایەکی دیکەوە کامران دەروێشی کە لە ٢٤ی پوشپەڕەوە/ ٢٠١٩.٠٧.١٥ لێوی خۆی دوورییەوە و مانی لە خواردن گرت. ئەمەش ناڕەزایەتییەک بوو بە پشت گوێ خستنی داواکانی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە.
پێشتر راپۆرتە پزیشکییەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئەو زیندانییە سیاسییە توانای جەستەیی خراپە و هیچی دیکە ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە، هەر بۆیە دەبێ ئازاد بکرێت.
دوو هەفتە پاش مانگرتنەکەی جارێکی دیکە بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی رازی ورمێ گواسترایەوە. بەرپرسانی زیندانی پێیانڕاگەیاندبوو، ئەگەر بێتو جارێکی دیکە پزیشکی یاسایی پشتڕاستی بکاتەوە کە توانای مانەوەی لە زینداندا نەماوە، ئەوا ئازاد دەکرێت.
رۆژی چوارشەمەی رابردوو بەرپرسی زیندانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە سەردانێکی بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ رایگەیاندبوو، ئەگەر مانگرتووان دەیانەوێت بە خواستەکانیان بگەن، ئەوا دەبێت کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن.
لە رۆژانی رابردوودا دوو بهندكراوی دیکەی کورد بە ناوەکانی مستەفا سەبزی و قادر سەلیمی بە هەمان شێوە بەڵێنیان پێدرا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت و ئەوانیش کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا. ئەو دوو بهنكراوه سیاسیەی کوردی خوازیاری ئەوە بوون بگوازرێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونیان.
کامڕان دەروێشی، هاووڵاتی کوردی دانیشتووی شاری ورمێ ۱۳ی گوڵانی۱۳۹۵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی دوو مانگ لە دهستبهسهرگهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ژیر لێپرسینەوەدا بووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێیهوە بە سەرۆکایەتی قازی شێخلو بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەل یهكێك له حیزبە كوردییهكانی دژبهری كۆماری ئێسلامی ئێران پێنج ساڵ بهندكردنی بهسهردا سهپێندرا.
رەحمی تورگوت لە جۆزەردانی سالی ١٣٩٧ی هەتاوی/ ٢٠١٧.٠٦.٢١ پاش سەردانێکی یاسایی بۆ ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی بە پێنج ساڵ زیندان مەحکوم کرا. ئەو خوازیاری ئەوە بوو بە مەرج لە زیندان ئازاد بکرێت یان بگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی کوردستانی باکوور.
دوو بهندكراوی سیاسی کورد کۆتاییان به مانگرتن له خواردن هێنا
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە