شەوی رابردوو بهندكراوێك لە زیندانی ورمێ بە ناوی ئەحمەد ئاموختە لە کاتی پێویستدا نەگواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و بەم هۆیەشەوە گیانی لە دەستدا. ئەمە دووهەمین حاڵەتە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا کە بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندانی ورمێوە رودەدات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی راگەیاند، ئەم بهندكراوه لە ١١ ساڵی لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی دارایی لە زیندانی ورمێ بەندکرابوو و شەوی رابردوو پاش ئەوەی لە هۆش دەچێت لە بهشی بهندكراوانی ئابووری زیندانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندان.
بە پێی وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، دەبوو ئەم بهندكراوه دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان بگوازرێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری تایبەتی بۆ بکرێت. بەڵام بەرپرسانی زیندان لەسهر بارودۆخی تهندرووستی ئەم بهندكراوان کەمتەرخەم بوون و هەر بۆیەش ئەو بهندكراوه گیانی لە دەستدا.
لە درێژەدا سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، ئەحمەد ئاموختە نزیک چوار ساڵ لەمەوبەر توشی جەڵدە ببوو و بەشێک لە جەستەی لە جوڵە کەوتبوو.
هەروەها پزیشکی یاسایی ورمێ ئەوەشی پشتڕاست کردبوویەوە کە ئەو هاووڵاتییە توانای ئەوەی نەمابوو لە زینداندا بمێنێتەوە.
دەگوترێت بنەماڵەی ئەو زیندانییە کە دانیشتووی تارانن، لە ماوەی رابردوودا هەموو هەوڵەکانی خۆیان بۆ ئازادی ئەحمەد ئاموختە و یان گواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤینی تاران خستبووە گەر، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام مایەوە.
بە پێی هەواڵەکان، پێشتريش لە ٣١ی گەلاوێژی ١٣٨٩ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٢٢ بەندکراوێک بەناوی نەوبەت سەحرایی بە هۆی ئەوەیکە ئەویش لە کاتی پێویستدا بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان نەگواسترابوویەوە، لە نەخۆشخانەکەی زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانی لە دەستدابوو.
لە کاتی پێویستدا بۆ نەخۆشخانە نەگواسترایەوە؛ بهندكراوی دیکە لە زیندانی ورمێ گیانی لە دەستدا
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە