حوسێن محەمەدیان، بهندكراوی خەڵکی بۆکان کە لە ساڵی ١٣٨٣ی هەتاوییەوە/ ٢٠٠٤ بە تۆمەتی کوشتن بە قەساس مەحکوم کراوە، لە پازدەهەمین ساڵی بەندکرانیدا لە بهندیخانهی ناوهندی تەورێز دەستی دایە مانگرتن تا چارەنوسی یەکلا ببێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بهندكراوه لە سالۆنی ٩ی بهندیخانهی ناوەندی تەورێزدایە و لە رۆژی ١٢ی خەرمانانەوە/ ٢٠١٩.٠٩.٠٣ بۆ روون بوونەوەی بارودۆخی دەستی داوەتە مانگرتنی وشک. ئەم زیندانییە داوا دەکات یان سزای ئیعدامەکەی جێبەجێ بکرێت یان پاش ١٥ ساڵ بەندکران و ناروون بوونی بارودۆخی دوسیهكهی بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێت.
رۆژی هەینی رابردوو حوسێن موحەمەدیان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی بهندیخانه و پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە پێیانڕاگەیاندووە بەردەوام بوونی مانگرتنی وشک بۆ ئەو دەتوانێ مەترسیدار بێت. بەڵام ئەم بهندكراوه پێداگری لەسەر بەردەوام بوونی مانگرتنەکەی دەکات.
حوسێن محەمەدیان سالی ١٣٨٣ی هەتاوی/ ٢٠٠٤ لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئیسماعیل موستەخدیم بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە تەورێز دەستبەسەر کرا و سزای تۆڵەی کوشتنەوە یان قەساسی بۆ بڕایەوە.
بنەماڵەی ئەم دوو بهندكراوه لە ساڵانی رابردوودا نەیانتوانیوە بنەماڵەی کوژراوەکە رازی بکەن تا حوکمی قەساسەکە هەڵبوشێننەوە و لێیان خۆش بن، هەر بۆیە ئەم دۆخە تا ئێستا بەردەوامە.
لەم ماوەیەشدا ئیسماعیل موستەخدم توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. دەگوترێت ئەم زیندانییە لە کاتی وەرگرتنی چارەسەرە شیمیاییەکان ویستوویەتی لە بهندیخانه رابکات بەڵام نەیتوانیوە و بەم هۆیەشەوە پرۆسەی چارەسەرکردنەکەی وەستێنراوە.
مانگرتنی بهندكراوێكی مەحکوم بە ئیعدام لە پازدەهەمین ساڵی بەندکرانیدا

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە