هندحوسێن محەمەدیان، بەندکراوی سزادراو به سێداره کە لە رۆژی ١٢ی خەرمانانەوە/ ٢٠١٩.٠٩.٠٣ دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن، بە فەرمانی بەپرسانی گرتووخانەی تەورێز بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە.
بە پێی ئهو زانیارییانهی به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گهیشتوون، لە کاتێکدا دۆخی ئەم هاوڵاتییە لە هەشتەمین رۆژی مانگرتنەکەیەوە بەرو خراپی دەروات، بە فەرمانی بەرپرسانی بەندیخانەکە لە بەندی نۆوە بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە.
رۆژی دووشەمەی پێشوو حوسێن محەمەدیان بە هۆی دابەزینی فشاری خوێن بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانەکە دەگواسترێتەوە و لەوێ چاوی بە داواکاری گشتی تەورێز دەکەوێت. داواکاری گشتی تەورێز داوای لێکردووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنێت بۆ ئەوەی داواکارییەکانی تاوتوێ بکرێن. بەڵام ئەم بەندکراوە سوور بووە لەسەر ئەوەی درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات.
حوسێن محەمەدیان سالی ١٣٨٣ی هەتاوی/ ٢٠٠٤ لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئیسماعیل موستەخدیم بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە شاری تەورێز دەستبەسەر کرا و به سێدارهدان یان قەساس سزا درا.
بنەماڵەی ئەم دوو بهندکراوه لە ساڵانی رابردوودا نەیانتوانیوە بنەماڵەی کوژراوەکە رازی بکەن تا سزای سێدارهدانهكه هەڵبوشێننەوە و لێیان خۆش بن، هەر بۆیە ئەم دۆخە تا ئێستا بەردەوامە.
لەم ماوەیەشدا ئیسماعیل موستەخدم توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. دەگوترێت ئەم بهندكراوه لە کاتی وەرگرتنی چارەسەرە شیمیاییەکان ویستوویەتی لە بهندیخانه رابکات بەڵام نەیتوانیوە و بەم هۆیەشەوە پرۆسەی چارەسەرکردنەکەی وەستێنراوە.
بەندکراوێکی مانگرتوو بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
دۆسیەی مێحراب عەبدوڵڵازاده، زیندانیی سیاسیی ٢٦ ساڵانی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای یەکەم بۆ...
زیاتر بخوێنەوە