سەعید شێرزاد، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج تا ئێستا رێگەی پێنەدراوە لە پرسەی دایکیدا بەشدار بێت.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، دایکی ئەم بەندکراوە سیاسییە رۆژی ٢٥ی خەرمانان / ٠٩.١٦ ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. رۆژێک پێش ئەمەش رێگە نەدرابوو سەعید شێرزاد سەردانی نەخۆشخانە بکات، چونکە لە پۆشینی جلی فهرمی بەندیخانە خۆی بواردبوو.
هاوکات خوشکی ئەم بەندکراوە سیاسییە رۆژی رابردوو لە تویتەر نووسیبووی، بەرپرسانی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج تا ئێستا مۆڵەتی مورەخەسیان نەداوە بە براکەی تا بتوانێت لە پرسەی دایکیاندا بەشدار بێت. سەعید شێرزاد تا رۆژی چوارشەمە، واتە رۆژی چاوپێکەوتنی بەندکراوان، لة مەرگی دایکی بێ ئاگا بووە.
بنەماڵەی شێرزاد تا ئێستا چەندین جار سەردانی داواکاری گشتی کەرەجیان کردووە تا مورەخەسی پێبدرێ، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان لەو بارەیەوە بێ ئاکام بووە.
رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانان/ ٠٩.١٥رێگە نەدرابوو سەعید شێرزاد بۆ نەخۆشخانە بگوازرێتەوە چونکە ئەو کاتیش لە پۆشینی جلی بەندیخانە خۆی بواردبوو. ئەوە لە کاتێکدایە لە چەندین مانگ لەوە پێشەوە تێچووی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ئەستۆی خۆی بووە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە هۆی دوو جار مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی ٣٩ و ٥٣ رۆژ، توشی کۆمەڵێک نەخۆشی جەستەیی بووە. ئەو توشی كؤمةلَيَك نەخۆشی لةوانة ژانی گورجیلە و فەقەرات بووە. لە مانگی سەرماوەزی ساڵی رابردوو پسپۆڕان لە رووی پشکنینی سێنۆگرافییەکەیەوە رایانگەیاندبوو گورچیلەی راستی ٨ سانتی مەتر بچوک بووەتەوە و کیستیشی هێناوە.
سەعید شێرزاد داکۆکیکاری مافی منداڵان لە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی/ ٢٠١٤.٠٦.٠٢ لە شوێنی کارەکەی خۆی لە پاڵاوگەی تەورێز دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ٢٠٩ی ئێڤینی تاران بە هۆی چالاکییەکانيیەوە لە بواری داکۆکیکردنی لە مافی منداڵان و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی ليَثرسینەوەی لەگەڵدا کرا. پاش ئەم ماوەیە بۆ بەندی هەشتی هەمان بەندیخانە گواسترایەوە و دوای ماوەیەکی کورت و بە بێ هیچ هۆیەک بۆ بەندیخانەی رەجایی شار گواسترایەوە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی/ ٢٠١٥ لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی رێکخستنی کۆڕ و کۆبوونەوە و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە پێنج ساڵ بەندکران مەحکوم کرا. ئەم بڕیارە لە دادگای پێداچوونەوە وەکوو خۆی پشتڕاستکرایەوە. هەروەها پێشتر ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو بە هۆی ئەوەیکە لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی/ ٢٠١٢ یارمەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی شاری ئەهەری دابوو. ئەم حوکمە هەڵپەسێراو بوو (تەعلیقی)، بەڵام پاش ئەم دادگایی کردنە ئەویش کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەعید شێرزاد لە ماوەی بەندکرانیدا چەندین جار دۆسییەی نوێی بۆکراوەتەوە. لە دۆسییەیەکدا و بە هۆی ناڕەزایەتی دربڕینییەوە بۆ بەندێکی ئەمنی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج گواسترایەوە و لەلایەن لقی ١١٦٢ دادگای سزاکانی ٢ی تاران لە رەزبەری ئەمساڵدا بە شەش مانگ بەندکران مەحکوم کرا.
رێگە نادرێ سەعید شێرزاد لە پرسەی دایکیدا بەشدار بێت
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە