بەندکراوێک بە هۆی راوەستانی دڵییەوە، گیانی لەدەستدا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2019/09/21/p6732
بەرەبەیانی رۆژی رابردوو بەندکراوێک لە بەندی ٣ـ٤ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە هۆی راوەستانی دڵییەوە، گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، داریوش کەنگەرلو ٦٥ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە نزیک دوو ساڵ و نیو لەمەوبەرەوە ماوەی ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەرچوو بوو. لە کاتێکدا ئەم زیندانییە گیانی لەدەستداوە کە پزیشکی یاسایی شاری ورمێ رایگەیاندبوو کە ئەو توانایی ئەوەی نییە لە بەندیخانەدا بێت، چونکە نەخۆشی دڵی بووە و پێشتریش نەشتەرگەری بۆکراوە.
پێشتریش لە شەوی ٩ی خەرمانان/ ٠٨.٣١ بەندکراوێکی دیکە بەناوی ئەحمەد ئاموختە پاش ئەوەی لە هۆش خۆی دەچێت بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانەکە دەگوازرێتەوە، بەڵام بە هۆی کەمتەرخەمی و نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی درەوەی بەندیخانەکە گیانی لەدەستدابوو
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە کاتی پێویستدا بۆ نەخۆشخانە نەگواسترایەوە؛ بهندكراوی دیکە لە زیندانی ورمێ گیانی لە دەستدا
-
حاتەم ئۆزدەمیر گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ
-
نامەی محەمەد نەزەری لە زیندانی ورمێوە؛ ئایا ڕەوایە پاش ٢٥ ساڵ زەخت بکەنە سەر بنەماڵەکەم؟
-
دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی ورمێ و سەڵماس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
-
بەندیخانەی ورمێ؛ بەندکراوێکی سیاسیی کورد دەستی دایە مانگرتن لە خواردن
-
کەمال حەسەن رەمەزان بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێنرایەوە