دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی ئومێد شاه محەممەدی مامۆستای بەندکراوی کورد
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2019/10/08/p6864
ئومێد شاه محەممەدی چالاکوانی بواری پیشەیی مامۆستایان کە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵەوە/ 2019.05 بۆ بەڕێکردنی ١١ مانگ و ٢٠ رۆژ سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرابووەوە، لە مافی ئازادی بە مەرج و مۆڵەتی هاتنەە دەرەوە بێبەشە.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم مامۆستا کوردە رۆژی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو/ 2018.11.12 رۆژێک پاش مانگرتنە سەرتاسەرییەکەی مامۆستایان لە ئێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە گوازرایەوە.
سەرئەنجام لە رۆژی پێنج شەمە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی/ 2018.12.20 پاش ٣٨ رۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
رۆژی چواری رەشەمەی ساڵی رابردوو/ 2019.02.12 لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” ١١ مانگ و ٢٠ رۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
پاش ئەوەی سزاکەی یەکلایی بوویەوە، لە رۆژی ١٨ی جۆزەردان/ 2019.06.08 بۆ تێپەڕاندنی ئەو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.
ئومێد شاه محەمەدی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە شاری دیواندەرەدا وانەی بایۆلۆژی گووتووەتەوە و لە پاڵ چالاکیی پیشەیی مامۆستایاندا، لە بوارەکانی کتێب خوێندنەوە و ژینگە چالاکیی بەرچاوی هەبووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ئومید شامحەممەدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
-
ئومید شامحەممەدی، مامۆستای بەندکراوی خەڵکی دیواندەرە، بە پێبەندی ئەلکترۆنییەوە ئازاد کرا
-
دۆخی تایبەت لە بەندیخانەی سەقز راگەیەندرا؛ هێزەکانی گارد هێرشیان کردە سەر بەندکراوان
-
توندوتیژی پاسەوانەکانی بەندیخانەی ورمێ بەرامبەر بە بنەماڵەی کامڕان دەروێشی
-
ئازادیی محەممەد خاتری و دیاریکردنی بارمتە بۆ حوسێن کەمانگەر و بورهان کەمانگەر
-
قالۆنچە لە ناو خواردنی بەندکراوانی ورمێدا؛ پێنج هەزار بەندکراو خواردنیان وەرنەگرت