بەختیار ڕەحیمی، چالاکوانی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازادکرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2019/12/23/p7571
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٣٠ی سەرماوەز / ١٢.٢١، “بەختیار ڕەحیمی”، چالاکوانی کرێکاریی کورد بەدانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکراوە. ئەو چالاکوانە کرێکارییە ڕۆژی ٦ی سەرماوەز / ١١.٢٧ لە شوێنی کارەکە لە ئیدارەی کارەبای مەریوان دەستبەسەرکرابوو.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئەو چالاکوانە کرێکارییە دەربڕیبوو. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتبوو کە بەختیار ڕەحیمی تەنها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتی بە بنەماڵەکەیەوە هەبووە، بەدەست نەخۆشیی گورچیلەوە دەناڵێنێ و پێویستیی بە چاودێریی پزیشکیی ڕۆژانە هەیە.
بەختیار ڕەحیمی پێشتر لە مانگی پوشپەڕی ١٣٨٦ / ٢٠٠٧.٠٧ دەستبەسەرکرابوو و پاش ١١ مانگ بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
چالاكێكی كرێكاری حوکمی دوو ساڵ بهندكرانی به سهردا سهپا
-
ئارام فەتحی ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
-
مێرمنداڵێکی مەریوانی بەهۆی دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی فەرهادی خوسرەوی دەستبەسەرکرا
-
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەشکەنجە و کوشتنی هاوڵاتیان لە دەستبەسەرگەکانی مەریوان؛ منداڵان ئازاری سێکسی دراون
-
چالاکوانێکی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەرکرا / نیگەرانی سەبارەت بە چارەنووسی دەستبەسەرکراوە بریندارەکان
-
دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ئارمان غەفوریی بۆ ساڵێک بەندکران کەم کردەوە