گواستنەوەی بەندکراوێکی سوننەی کورد لە بەندیخانەی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/01/05/p7671
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤، بەندکراوێکی سونەی کورد بەناوی “خوسرۆ زەرەستان” لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
خوسرۆ زەرەستان لە ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژدا / ٢٠١٨.٠٨.٠٨ لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بەڕێکرا. ناوبراو پاش چەن هەفتە و کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ورمێ گوسترابووەوە.
ئەو هاوڵاتییە کوردە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا / ٢٠١٨.١٠ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لەناو گروپە توندڕەوە مەزهەبییەکاندا” لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێوە بە ١٥ ساڵ بەندکران سزادرا.
خوسرۆ زەرەستان پێش ئەوەش بەهۆی دۆسییەکی دیکەوە هەر بەم تۆمەتە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەندیخانەی ڕەجایی شەهری کەرەجدا بووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
گواستنەوەی حاتەم ئۆزدەمیر لە بەندیخانەی ورمێوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران
-
دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای گیانیان لە دەستدا
-
عەلی ئەحمەد سولەیمان گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ
-
کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ
-
سەعید سەنگەر گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ و مستەفا سەبزی ڕەوانە بەندیخانەی ماکۆ کرا
-
دوایین ڕەوشی حوسێن عوسمانی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە شەشەمین ساڵی بەندکرانیدا