تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

به‌ندكراوان

گواستنەوەی حاتەم ئۆزدەمیر لە بەندیخانەی ورمێوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/01/06/p7695

بەگوێرەی زانیارییەانی تۆڕی مافەکنی مرۆڤی کوردستان، “حاتەم ئۆزدەمیر“، هاوڵاتی کوردی خەڵکی تورکیا ئەمڕۆ ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گواستراوەتەوە.

حاتەم ئۆزدەمیر لە شەوی ١١ی پوشپەڕی ئەمساڵدا / ٢٠١٩.٠٧.٠٢، پاش شەڕ و پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی قەرارگەی “حەمزە سەیدولشوهەدا”ی سپای پاسدارانی ورمێ لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدێران دەستبەسەرکرا.

لەو تێکهەڵچوونە چەکدارییەدا چەند پارچەهاوەن بەر ئەندامەکانی جەستەی ئەم هاوڵاتییە کوردە کەوتووە و بێهۆش کەتووە، بەڵام هێزەکانی سپای پاسداران بەبرینداری دەستبەسەریان کردووە و لەجیاتی نەخۆشخانە گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران.

ناوبراو پاش کۆتایهاتنی لێکۆڵینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ورمێ بەڕێکرا. لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان / ٠٩.١٨ گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان / ٠٩.٢١ پاش ئامادەبوون لە دادگای شۆڕشی ماکۆ گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.

حاتەم ئۆزدەمیر لە دانیشتنی دادگاکەدا بە “ئەندامبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تۆمەتبارکرابوو.