ئارام فەتحی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازادکرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/01/08/p7721
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١٨ی بەفرانبار / ٠١.٠٨، “ئارام فەتحی“، چالاکوانی مەدەنیی کورد پاش ٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.
ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤ پاش ئەوەی سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کردبوو دەستبەسەرکرابوو و ڕۆژی ڕابردوو برابووە دادگای مەریوان، بەڵام دانیشتنی دادگاکە بەهۆی کۆتاییهاتنی کاتی کاری ئیداری بۆ ئەمڕۆ دواخرابووەوە.
ئارام فەتحی، شاعیرە، پێشتر لە زانکۆی “پەیامی نور”ی مەریوان چالاکوانی خوێندکاری بووە و لە ئێستادا ئەندامی چالاکی ڕێکخراەکانی “مەولەوی”، “ڤەژین” و ئەنجومەنی “سەوزی چیا”ی مەریوانە.
ناوبراو لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بەهۆی چالاکییەکانییەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە. هەروەها لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا / ٢٠١٨.١٠، ئیدارەی پاسپۆرتی سنە بەهۆی فشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکانەوە پاسپۆرتی ئەو چالاکوانە کوردەی بەتاڵ کردبووەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ئارام فەتحی ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
-
بەختیار ڕەحیمی، چالاکوانی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازادکرا
-
١٤ مانگە گەنجێکی کورد بێ سەروشوێنە؛ ناوەندە ئەمنییەکان سەرەتا دانیان بەوەدا ناوە کە دەستبەسەریان کردووە
-
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەشکەنجە و کوشتنی هاوڵاتیان لە دەستبەسەرگەکانی مەریوان؛ منداڵان ئازاری سێکسی دراون
-
مێرمنداڵێکی مەریوانی بەهۆی دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی فەرهادی خوسرەوی دەستبەسەرکرا
-
گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی بورهان مەنسورنیا بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی وەک شەهیدی کۆماری ئیسلامی ئێران