تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

به‌ندكراوان

ڕەسول یەزدانی لە بەندیخانەی ورمێوە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/02/03/p22814

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٣، “رەسول یەزدانی”، چالاکوانی مەدەنیی ئازەربایجانی لە بەشی بەندکراوانی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ڕەسول یەزدانی ڕۆژی هەینی ١١ی ڕێبەندنان / ٠١.٣١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەرکرا و پاش ڕۆژێک لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕەوانە کرابوو.

دەگوترێت بڵاوکردنەوەی چەند یاداشتێک سەبارەت بە “ئاتیزم” لە ئەکاونتی شەخسیی ئینستاگرامی ئەو چالاکوانە مەدەنیەدا وەک نموونەیەک بۆ تۆمەتی “بانگەشە دژ بە کۆماری ئیسلامی” ئەژمارکراوە و لە لقی ٦ی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی ورمێ هەر بەو تۆمەتە دۆسییەیەکی بۆ تۆمارکراوە.

ئەو چالاکوانە مەدەنیی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە بڕیاری بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترابوویەوە.