ئیسحاق رۆحی بە سزای یەک ساڵ بەندکرایەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/02/03/p7935
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی سزای بەندکرانی “ئیسحاق ڕۆحی“، کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچووەونەی ئەو شارە پشتراستکرایەوە، نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٢، دەستبەسەر و بەندکرایەوە.
ئیسحاق ڕۆحی پێشر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی”بەشداریکردنی مەراسیمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار” بە ساڵێک بەندکران سزادرابوو.
ناوبرا رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ/ ٢٠١٩.٠٨.٢٠ بۆ دادگا بانگ کرا و سزای ساڵێک زیندانی پێڕاگەیەندرا. دادگایی کردنی ئەو چالاکوانە کرێکارییە رۆژی ١٠ی گەلاوێژ/ ٢٠١٩.٠٨.١٠ بە بێ پارێزەر لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە سەرۆکایەتی “قازی سەعیدی” بەڕێوەچوبوو.
ئیسحاق رۆحی مانگی گوڵانی ئەمساڵ / ٢٠١٩.٠٥ کاتێک بە نیاز بوو وێڕای خێزانەکەی لە رێوڕەسمی یەکی ئەیار رۆژی جیهانی کرێکاراندا بەشداری بکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش ١٢ رۆژ بەندکران لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەگوازرێتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە و پاش ٣٢ رۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆنی لە زیندان ئازاد دەکرێت
بابەتی پەیوەندیدار
-
چیا محەمەدی لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بە ٦ ساڵ بەندکردن سزادرا
-
باسام مورادی و سەردار ئوزموش هەر یەکێکیان بە ١٥ ساڵ بەندکردن سزادران
-
هاوڵاتییەکی کورد لە سنە بە ساڵێک بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی سزادرا
-
ئیبراهیم و سالار خەلیلی هەمەدانی بەهۆی دۆسییەکی تازەوە هەر کامە بە ٣ ساڵ بەندکران سزادران
-
ڕەسول یەزدانی لە بەندیخانەی ورمێوە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار
-
چوار چالاکوانی مەدەنیی کورد گواسترانەوە بۆ بەندیخانەیه بۆکان