چوار چالاکوانی مەدەنیی کورد گواسترانەوە بۆ بەندیخانەیه بۆکان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/02/04/p7947
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی وردستان زانیویەتی کە “هومەن فەیزی“، “شاهۆ خزری” و “سمکۆ مەعروفی“، سێ چالاکوانی مەدەنیی کورد ڕۆژی ڕابردوو و “ژاکا ئیسماعیل پور” چالاکوانێکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕیبەندان / ٠١.٢٩ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانیان بۆ بەندیخانەی شاری بۆکان گواسترانەوە.
هەر یەک لە ژاکا ئیسماعیل پوور، هومەن فەیزی، شاهۆ خزری و سمکۆ مەعروفی پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزادانی بۆکانەوە بە تۆەمتی “بشێوەیی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردنی گردبوونەوەی نایاسایی” بە ٣ مانگ، ٤ مانگ، ساڵێک و ٢ ساڵ بەندکران سزا درابوون.
ئەو چوار چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ٢٣ی ڕەزبەر / ٢٠١٩.١٠.١٥ لەمیانەی خۆپیشاندانێکدا دژ بە هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوا) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەرکرابوون و پاشان ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازادکرابوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سێ چالاکوانی مەدەنیی کورد لە بۆکان بە بەندکران سزادران
-
سێ چالاکوانی کورد بە بارمتە ئازاد کران و یەکێکی دیکەش هەروا دەستبەسەرە
-
سمکۆ مەعروفی، چالاکوانی کولتوری بە دوو ساڵ بەندکران سزادرا
-
سمکۆ مەعرووفی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا
-
دەستبەسەرکردنی سمکۆ مەعرووفی، چالاکی ژینگەپارێز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و جوانڕۆ