پەریسا سەیفی بە دانانی بارمتە ئازادکرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/02/24/p8115
ڕۆژی ڕابردوو ٤ی رەشەممە “پەریسا سەیفی“، خوێندەکار و هونەرمەندی کورد پاش ١٥ رۆژ مانگرتن لە خواردن بە دانانی بارمتە ٢٠٠ ملوێن تمەنی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانەی ژنان)ی سنە ئازادکرا.
سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کوردە وێرای پشراستکردنەوە ئەم هەواڵە بە تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: “پەریسا سەیفی پاش دەستبەسەرکرانی بۆ ماوەی ٥٢ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکاندا ڕاگیراوە و دوایە بۆ بەندی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواستراوەتەوە. لەو ماوەیەشدا تووشی دابەزینی کێشی جەستە و خوێنبەربوونی گورچیلە بووە و پاش ئازادیش دەست و قاچەکانی هەڵئاوساون”.
بەگوێڕەی ئەو سەرچاوەیە، بڕی بارمتەی دیاریکراو بۆ ئازادیی پەریسا سەیفی سەرەتا ٥٠٠ ملیۆن تمەن بووە، بەڵام دوایە بەهۆی مانگرتنی لە خواردن بۆ ٢٠٠ ملیۆن تمەن کەم کراوەتەوە.
پەریسا سەیفی لە ڕۆژی ١٩ی ڕێبەندانەوە / ٠٢.٠٨ بۆ دەربڕین ی ناڕەزایی بەرامبەر بەوەی دادگاییکردنەکەی و ئازادکردنی بە دانانی بارمتە بەردەوام پاشدەخرێتەوە مانی لە خواردن گرتووە، ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندان / ٠٢.١٨ جارێکی دیکە برایە دادگای سنە، بەڵام دادوەرەکە دیسانەوە دادگاییکردنەکەی پاش خستەوە.
ئەو هونەرمەندە کوردە لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانبار / ٠١.١١لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی “شەهرام فەر”ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەڕێکرابوو. نابراو بۆ ماوەی ٥٢ رۆژ بە رۆژان لە دەستبەسەرگەی شارامفەری ئیتلاعاتی سپای سنەوە لێکۆلێنەوەی دەگەڵ دەکراو بە شەو بۆ ژوورەکانی تاکەکەسی بەندیخانەی ژنانی سنە دەگواسترایەوە. دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان نابرا بۆ بەندی ناوخۆی بەندیخانەی ژنان گواسترایەوە،
هێزەکانی ئەمنی تۆمەتی ئەم هۆنەرمەنەدەیان لایەنگەری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دژبەری کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
پەریسا سەیفی ماوەی ١٢ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن
-
هێزە ئەمنییەکان فشار دەخەنە سەر پەریسا سەیفی بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زۆرەملیی لێوەربرگن
-
بەدواداچوون؛ پەریسا سەیفی بەهۆی ناجێگریبوونی دۆخی تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
-
پەیمان میرزازادە لە بەندیخانەی ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن
-
هاندانی بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بووە هۆی پەلاماردرانی بەندکراوە سیاسییەکان / چوار بەندکراوی سیاسی ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکان کران
-
حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن