بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١٠ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٩، لانیکەم دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە “کوشتنی بە ئەنقەست” بەناوەکانی “حوسێن کەچنانلو” و “عەبدوڵلا محەمەدزادە” بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ورمێ گواسترانەوە.

ئەو دوو بەندکراوە لە بەندەکانی ٣-٤ و ڕاوێژکاریی بەندیخانەی ورمێدا بەسەریان دەبرد و تەمەنیان ٦٠ و ٧٠ ساڵ بوو.

بەرپرسانی بەندیخانەکە بەو دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر تاوەکو سبەینێ ڕەزامەندیی بنەماڵەی کەسانی “کوژراو” بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە وەرنەگیرێت، سزای سێدارەکەیان جێبەجێدەکرێت.