تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

به‌ندكراوان ورمێ

ئیرەج سۆفی محەمەد لە بەندیخانەی ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/03/11/p22844

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “ئیرەج سۆفی محەمەد”، هاوڵاتی کوردی خەڵکی مهاباد لە نزیکەی ٦ مانگ پێش ئێستاوە دەستبەسەرکراوە و لە بەندیخانەی ورمێدا بەسەردەبات، ئەو هاوڵاتییە وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بە ڕوون نەبوونی ڕەوشی دۆسییەکەی لە ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەوە / ٠٣.١٠، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ئیرەج سۆفی محەمەد پێشتر لە ساڵی ١٣٩٦دا / ٢٠١٧ دەستبەسەرکرابوو و بەتۆمەتی “ئەندامێتیی گروپە سەلەفییەکان” بە ١٨ مانگ بەندکران سزادرابوو. پاشان لە ساڵی ١٣٩٧دا لە بەندیخانە ئازادکرابوو.

لەئێستادا جگە لە ئیرەج سۆفی محەمەد، ٧ بەندکراوی دیکە لە بەشی کەرەنتینە و گەنجاندا مانیان لە خواردن گرتووە.

ب حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەشی گەنجان بەناوەکانی “ئومێد سەعیدی”، “کەیوان زارع” و “ڕەزا ئیسماعیلی”، “کامران دەروێشی”، “سیامەک ئەشرەفی”، “کەیوان ڕەشۆزادە” و “کامران قاسمی” بە داواکاریی تەرخانکردنی ژوورێکی جیا لە بەندکراوەکانی دیکە لە ڕۆژی ٣ی ڕەشەمەوە / ٠٢.٢٢ لە مانگرتن لە خواردندان.