داواکاریی مۆڵەتی چوونەدەرەوە دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ هەر وا بێ وەڵام ماوەتەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/03/17/p8279
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، داواکاریی گشتیی شارەکانی مهاباد و ورمێ تاوەکو ئێستا هێچ وەڵامێکی داواکاریی “حوسێن عوسمانی” و “حيسەن ڕەستگاری مەجد”، دوو بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٥٠ و ٦٠ ساڵی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ بۆ پێدانی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەی نەداوەتەوە.
حەسەن ڕەستگاری مەجد تووشی نەخۆشیی ئاسمە و شەشەمین ساڵی ماوەی ١٥ ساڵ بەندکرانی لەو بەندیخانەیەدا تێپەڕدەکات. هەروەها حوسێن عوسمانی لەکاتێکدا حەوتەمین ساڵی سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانی تێپەڕدەکات لە دۆخی تەندروستییەکەی بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەی لەکاتی دەستبەسەکرانیدا کراوە زۆر ناجێگریرە و لەم ماوەیەی دواییدا بێبەش کراوە لە پێڕاگەیشتنی پزشکی.
هاوکات ئەمڕۆ غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگای دادی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پێدانی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە بۆ بەنکراوە سیاسییەکان گوتی: “پێویستە جەخت بکەمەوە، کە زیاتر لە ٥٠%ی ئەو بەندکراوانەی شمولی بڕیارنامەکەی دەزگای داد دەبن مۆڵەتی چونەدەرەوە لە بەندیخانەیان دراوەتێ”.
قسەکانی ئەو بەرپرسەی دەزگای داد لە کاتێکدایە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لانی کەم ٢٠٠ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێراندا بەنکراون و تاوەکو ئێستا مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە تەنیا بۆ ١٠ کەس لە کۆی ئەو کەسانە دەرکراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
حەسەن ڕەستگاری مەجد – بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
-
حوسێن عوسمانی – بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
-
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە مانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، یەزد و سەقز
-
بەردەوامی مانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ
-
بەندیخانەی ورمێ؛ بەندکراوێکی سیاسیی کورد دەستی دایە مانگرتن لە خواردن
-
ورمێ؛ حەسەن ڕەستگاریمەجد لە زینداندا مانی لە خواردن گرت